
بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیدانیانی کەس و کاری شەهیدان و ساڵیادی قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، "خالید شوانی"وەزیری داد،فەرمانیدا بە بەخشینی کەسوکاری شەهیدان لە کرێی خزمەتگوزارییە دادوەرییەکان.
وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "خالید شوانی " وەزیری داد،فەرمانی داوە بە بە بەخشینی کەسوکاری شەهیدانی پلە یەک لە قوربانییەکانی ڕژێمی ڕووخاو و هێزە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و قوربانییەکانی دەستی تیرۆر،لە کرێی خزمەتگوزارییە وەرگیراوەکان لە هەموو فەرمانگە دادوەرییەکان.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داد جەختی کردۆتەوە : کە ئەم بڕیارە ڕێزگرتنە لە قوربانیدان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر خێزانەکانیان،هەروەها جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی دابینکردنی ئاسانکارییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بریارە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: ئەم ڕێنماییانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت دێت بۆ چاودێریکردنی خێزانی شەهیدان و بەهێزکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.