
بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە گەڕەكی ڕەمل لە باشووری شاری لازقیە ڕوویداوە.
ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە : تەقینەوەیەكی بەهێز گەڕەكی ڕەملی باشووری شاری لازقیای هەژاندووە و تا ئێستا هۆكارەكانی نەزانراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : تەقینەوەكە ژمارەیەك برینداری لێكەوتووەتەوە، لەكاتێكدا هاوڵاتیانی مەدەنی لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، بەپێی ژمارەی سەرەتاییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە : تەقینەوەكە لە باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە گەڕەكی ڕەمل لە باشووری شاری لازقیە ڕوویداوە و تیمەكانی گەڕان و فریاگوزاری و ئەمبولانس لە شوێنی تەقینەوەكە دەستیان بە كارەكانیان كردووە.