پیشەسازی: 196 گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان

ئابوری
  • أمس, 17:42
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    وەزارەتی پیشەسازی ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە كەرتی پیشەسازی لە ساڵانی داهاتوودا شایەتی بووژانەوەی چۆنایەتی دەبێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە 196 گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت ئەنجامدراون بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان.
    زوحە جبوری وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتەكە بە تایبەتكردنی كارگەكانی بەتەواوی پەسەند نەكرد، بەڵكو پەنای بۆ هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت بەپێی یاسای هاوبەشی وەزارەتەكە بردووە و ئاماژەی بەوەشكرد كە ژمارەی گرێبەستە هاوبەشە كاریگەرەكان گەیشتە 196 گرێبەست، كە بەسەر 27 كۆمپانیادا دابەشكراون.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : 50 لەو گرێبەستانە لەماوەی 27ی تشرینی یەكەمی 2022 تاوەكو ئێستا ئەنجامدراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك گرێبەست واژۆكراون، لەكاتێكدا هەندێكی تر هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدان یان لە قۆناغی دانانی بەردی بناغەدادان و ئاماژەی بەوەشكرد، هاوبەشییەكان چەندین كەرتیان لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا پەیوەندییەكان و وزە، كە بریتی بوون لە دروستكردنی وێستگەی كارەبایی و كۆكردنەوەی محاویلە، و پیشەسازییەكانی پترۆكیمیایی، هەروەها پیشەسازی ئۆتۆمبێل، كە نوێنەرایەتی كۆكردنەوە و دروستكردنی ئامێرەكانی دەكرد، جگە لە پڕۆژەی قەڵغانی گۆڕینی ئۆتۆمبێلە و جۆراوجۆرەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هاوبەشییەكان بریتی بوون لە پیشەسازییەكانی كانگا، كارەبا و بیناسازی، چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی یەكەكانی تۆرباینەكانی غاز، جگە لە دامەزراندنی كارگەی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی پێوانەی فۆسفات، دەرمان، ئەنسۆلین و ڤاكسینی مرۆیی.
    جبوری جەختی لەوە كردەوە : ئەم گرێبەستانە یارمەتیدەر دەبن لە باشتركردن و زیادكردنی بەرهەمهێنان، ئاماژەی بەوەشكرد ئەم پڕۆژانە چونكە كارگەیەكی زەبەلاحن و بە تەكنەلۆژیای سەردەم كاردەكەن، پێویستی بە چەند ساڵێك دەبێت بۆ تەواوكردنی دروستكردن و كارپێكردنیان.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ساڵانی داهاتوو شایەتی بووژانەوەی چۆنایەتی لە كەرتی پیشەسازیدا دەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی نوێ و هێڵی بەرهەمهێنانی مۆدێرن.