
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەرۆشی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ پێكهاتە جیاوازەكان، پاراستنی مافەكانیان، دەستەبەركردنی نوێنەرایەتیكردنیان و ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە :محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە قەشە سەرەكییە ئۆرتۆدۆكسەكانی قبتییەكانی عێراق، كوێت، ئوردن، فەلەستین و لوبنان، قەشە ئەنتۆنیۆس و شاندی یاوەری كرد.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە : لە میانی دیدارەكەدا پەرۆشی حكومەت بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ پێكهاتە جیاوازەكان، پاراستنی مافەكانیان، دەستەبەركردنی نوێنەرایەتییان، و ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەكان، هاوكات شانازیی خۆی بە پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق و هەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی ڕۆڵەكانیان بۆ وڵاتەكەی خۆیان دووپاتكردەوە، و بتوانن ڕۆڵی نیشتمانی خۆیان لەگەڵ باقی پێكهاتەكانی دیكەدا ئەنجامبدەن.
سودانی ڕایگەیاند : عێراق ڕێگایەكی دووری بڕیوە لە دامەزراندنی سەقامگیری، بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، باشتركردنی ئاستی ژیانی هاوڵاتیان، و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ناوچە جیاوازەكان و پارێزگارەكان و ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگی لە دەڤەرەكانی شەنگال و دەشتی نەینەوا دەستپێكرد، خزمەت بە هەموو خەڵكی پێكهاتەی مەسیحی و باقی پێكهاتەكانی ئەو ناوچانە دەكات.
لای خۆیەوە ئەندامانی شاندی مەسیحی، گرنگیدان و وردبینی و پەیوەندی حكومەتی عێراقیان لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بە تایبەتی ئەندامانی پێكهاتەی مەسیحی بەرز نرخاند، هەروەها ستایشی ئەو سەقامگیرییەیان كرد كە حكومەت لە ڕێگەی ڕێبازی گەشەپێدان و بنیاتنانەوە بەدەستیهێناوە، كە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەكاندایە.