
بەغدا INA- -ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە،عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، حكومەت كار لەسەر نەخشەڕێگایەك دەكات بۆ گۆڕانكاری ئەلیكترۆنی گشتگیر.
عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەت بە پلان و نەخشەڕێگایەكەوە كار دەكات بۆ گواستنەوە بۆ حكومەتی ئەلیكترۆنی، هەروەها هەنگاو و هەوڵ و ناوەندێكی داتا هەیە، هیوادارین وەزارەتەكان دەستپێشخەری بكەن بۆ كارلێككردن.
ئاماژەی بەوەشكرد : بانكی ناوەندی پلانێكی یەكخراوی هەیە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا توانیمان 50%ی بەكارهێنانی كاغەز لە بانكی ناوەندیدا كەمبكەینەوە، بەم زووانەش لە مامەڵەكردن لەگەڵ كاغەز ڕزگارمان دەبێت.
لەكۆتایش ووتی : بانكی ناوەندی كار بۆ ئەوەی دراوێكی دیجیتاڵی هەبێت، ئەمەش كارێكی گەورەیە كە لە بانكەكەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراو و قەوارە نێودەوڵەتی و عەرەبییەكان، و ڕاستەوخۆ لەگەڵ سندوقی دراوی عەرەبی كاریان لەسەر دەكرێت.