
بەغدا -- INA ویسام مهلا
عەون زییاب وەزیری سەرچاوە ئاویییەکانی ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە کە بارانبارینی ئەم دواییە یەدەگی ئاوی بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن مەتر سێجا بەرزکردووەتەوە.
زییاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەو بارانانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسەر عێراقدا باریوە، سوودێکی زۆری هەبووە، ئاودێری تەواو بۆ هەموو عێراق دابین کردووە. جووتیار پێویستی بە ئاودێری نییە، ئەم ئاودێریەش بەهایەکی بەرزی هەیە لە هەردوو ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی بارانبارینەوە، وەزارەتی سەرچاوە ئاویییەکانی ڕێژەی ئاوی کەمکردووەتەوە و ڕۆیشتنی ئاوی لە باکورەوە بۆ باشوور کەمکردووەتەوە بۆ پاراستنی یەدەگی ئاو لە بەنداو و کۆگاکاندا" ئاماژەی بەوەشکرد، "لەڕێگەی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە توانیمان 100 ملیۆن مەتر سێجا لە بەنداوەکاندا بەدەستبهێنین، 100 ملیۆن مەتر سێجا لە دەریاچەی سهرسار، و 100 ملیۆن مەتر سێجا ."
وهزیری سەرچاوە ئاویییەکانی له درێژەی بە قسەکانی دا و وتی "هیوادارین بەم زووانە بارانێکی زیاتر ببارێت. پێشبینییەکانی مانگی نیسانیش هەیە کە ئاماژەن بۆ بارانبارین، و ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی ئاوەکانمان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانمان لە هاوینی داهاتوودا."