
بەغدا - INA
هادی عامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر، لەگەڵ سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بارودۆخی سیاسی گشتی و پێشهاتەکانی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عامری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه، ، "هادی عامری، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، لە ئۆفیسەکەی لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، سهید عەممار حەکیم، و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی سەرکردایەتی ڕێکخراوی بەدر، بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی وڵات، گفتوگۆیان کرد". له كۆبونهوهی نێوانیاندا "بیروڕایان لەسەر زۆرێک لە پرسە نیشتمانییەکان ئاڵوگۆڕ کرد".
، بەپێی راگهیندراوهكه، هەردولا جەختیان لەوە کردووەتەوە"گرنگی گرنگیدان بە تەرکیزکردن لەم مانگە پیرۆزەدا لەسەر پاڵپشتیکردنی لێکنزیکبوونەوەی نیشتیمانی و کردنی مانگی خودا بە مانگی کار و بەخشین و پاڵپشتیکردنی هەموو ئەو هەوڵانەی کە بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق".