لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا یانه‌ی زاخۆ شکستی بە نەفت و شورته‌یش له‌ نه‌فتی میسانی برده‌وه‌

وەرزش
  • اليوم, 01:57
  • +A -A

    بەغدا - INA

    یانه‌ی زاخۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی نەفتی بردەوە و یانەی شۆرتاش لە گەڕی ٢٤ی خولی نایابی عێراق بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی نەفتی میسان تۆمار کرد.

    لە یارییەکەدا ئەمجەد عەتوان لە یاریگای خۆیان بە لێدانی سزا لە خولەکی 42 و ئۆفونا لە خولەکی 66 گۆڵی بۆ یانەی زاخۆ تۆمارکرد و کبریل لە خولەکی 27 گۆڵی بۆ یانەی نه‌فت تۆمارکرد.

    بەم سەرکەوتنە، زاخۆ كۆی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌  بۆ ٤٩ خاڵ ، لە پێشەنگی خولەکەدا مایه‌وه‌، بە جیاوازی گۆڵ بەرامبەر زەورا، لە کاتێکدا خاڵی یانه‌ی نه‌فت لە ٣٠ خاڵدا مایه‌وه‌، لە پلەی ١٣دا.

    لە یاری دووەمدا یانەی شۆرته‌ بە ئەنجامی (4-0) لە یانه‌ی نه‌فتی میسانی برده‌وه‌ ، کە لە خولەکەکانی (33 و 54 و 58)دا گۆڵەکەی موهەنەد عەلی تۆماری کرد، لە خولەکی 74شدا مەحمود مەواس گۆڵی چواره‌می تۆماركرد.

    بەم بردنه‌وه‌یش یانەی شۆرتە كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٤٧ خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی سێیەم، لە کاتێکدا خاڵی یانه‌ی نه‌فتی میسان لە پلەی نۆیەمدا و ٣٢ خاڵ مایه‌وه‌.