سەرۆک وه‌زیران و خوزاعى جەخت لەسەر یەکخستنی هەوڵە سیاسییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت دەکەنەوە

سیاسی
  • اليوم, 01:49
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جێگری پێشووتری سەرۆک کۆمارخزەیر خوزاعى، پێویستی یەکخستنی هەوڵە سیاسییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت دووپاتکردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لەگەڵ جێگری پێشووتری سەرۆک کۆمار خزەیر خوزاعى کۆبووەوە"وهه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی و بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی گەشەپێدانی حکومەت و ئامانجەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا کرد". 

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکرا كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر" یەکخستنی هەوڵە سیاسییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە بەرەوپێشبردنی ئەجێندا خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی کرایەوە ، هەروەها كه‌ کارەکانی بە شێوەیەک کە خواستەکانی گەلی عێراق بەدیبهێنێت".