
بەغدا - INA
حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نهسڕ ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تا ٢٥ی تشرینی یهكهم تێناپهڕێت، هاوکات جەختی لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان کردەوە.
عەبادی لە بەرنامەی "تحت الخطین"دا، کە لە کەناڵی عێراقییە ئهخبارییه پەخش دەکرێت، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) بڵاویكردووه تێیدا ڕایگەیاندووە، "خوێندنی قورئانی پیرۆز یەکێکە لە باشترین کارەکانی مانگی ڕەمەزان"، ئاماژەی بەوەشکرد "قورئان کتێبی ڕێنماییە، نەک داوای ئامۆژگاری یان گێڕانەوەی ڕووداوە مێژووییەکان".
عهبادی ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەی پێنج ساڵ زانستی قورئان و فەرموودەم بە زمانی ئینگلیزی لە بەریتانیا فێرکردووە"، وتیشی : "کەسانێک هەن ئایەتەکانی قورئان لە چوارچێوەی دەردەهێنن و بۆ کەسانی دیکە گشتگیریان دەکەن".
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه ، "دەسەڵات لە عێراق مەدەنییە نەک ئایینی و مەودای یەکسان لە هەمووان دەپارێزێت"، ڕوونیشیکردەوە "گروپێکی ئایینی دەیەوێت گێڕانەوە و دیدگای خۆی لە سوریادا بسەپێنێت و ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوە".
وتیشی: "سیستەمی سیاسی لە عێراقدا هەمەچەشنە"، جەختیشی کردەوە کە "ئازادیەکان دیارترین هێزی سیستەمی سیاسی ئێستامانن".
ناوبراوئاماژەی بەوەشکرد، "دەسەڵاتدارانی سوریا بەخێرایی هەموو ئەو هەنگاوانەی لەدەستیاندا کە لە یەکەم ڕۆژەکانیدا بەدەستیان هێنابوو"، جەختیشیکردەوە "بۆ عێراق گرنگە سەقامگیری لە سوریادا بپارێزێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: عێراق دەبێ وەک وڵاتێکی دراوسێ مامەڵە لەگەڵ سوریا بکات، بەبێ گوێدانە ڕژێمەکەی، ئاماژەی بەوەشکرد، "گوتارێکی سوریایی هەیە کە هەوڵدەدات خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی ئومەوی".
ئاماژهی بۆ ئەوەش کرد کە "بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا خۆی خستە ناو بەکارهێنانی هێز و دڕندەیی بەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆن، و سەرەڕای ئارامیی ساڵانی ڕابردوو نەیتوانی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنە غەیرە تیرۆریستەکان بکاتەوە" جهختیشی لهوه كردهوه كه "زۆربەی ئهندامانی گروقه تیرۆریستییەکان لە سوریاوە هاتوون و لە فڕۆکەخانەی دیمەشق بە فەرمی پێشوازییان لێکراوە".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ڕژێمی ئەسەد بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە سیاسییەکان پاڵپشتیی گرووپە تیرۆریستییەکانی دەکرد".
وتیشی، "کێشەیەک لە داهات و خەرجییەکان هەیە"، جەختیشیکردەوە "دەبێت ستراتیژییەک بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان بخەینەڕوو".
ڕوونیشیکردەوە کە "پاراستنی سەقامگیری دارایی لە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکانەوە دەستپێدەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێتە هۆی قەیرانی سیاسی و ئەمەش ناکرێت لەکاتێکدا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە".
ڕوونیشیکردەوە، "بەڕێوەبردنی عێراق لە دوای ساڵی 2003 قورس بوو، بەتایبەت لەگەڵ تیرۆری قاعیدە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەمبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا وایکردووە پارەی گەندەڵکاران کاریگەرییان لەسەر دەرئەنجامەکان هەبێت"، روونیشكردهوه كه "بەرواری هەڵبژاردنەکان لە ٢٥ی تشرینی دووەم زیاتر نییە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "کاتی پێویست نییە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان"، جەختی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی رهوتی سەدری لە پرۆسەی سیاسیدا کردەوە.
عەبادی داوای لە "سهید موقتەدا سەدر کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات".
لە لایەکی دیکەوە، عەبادی ڕایگەیاند كه "دەبێت وریا بین لە کاردانەوەکانی سزاکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئامادەبوونی ئەمەریکا ئەوەیە کە ڕێگری لە قەوارەی زایۆنیستی کرد کە خاکەکانی عێراق بکاتە ئامانج".