
بەغدا - INA
دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە ڕه‌سافە لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی هاوکارەکەی لەیس محەمەد ڕه‌زا ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە "دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە ڕه‌سافە ئەمڕۆ فەرمانێکی دەرکرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی ڕۆژنامەنووس "لەیس محەمەد ڕه‌زا" ه، هەروەها دەستگیرکرا دوای ئەوەی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێکهێنا بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی ئەمنی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "تاوانبارەکە بەدواداچوون کراوە، ئەمەش ناچاری کردووە خۆی ڕادەست بکاتەوە دوای ئەوەی لە پارێزگای بەسرە بووە".
له راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه ی به وه شدا، "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ڕه‌سافه‌وه بەپێی پێویست پێشوازی لێکراوە و بەپێی بڕگەکانی ماددەی 405ی یاسای سزادان دەستگیرکراوە، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەری تەواو دەکرێت".
پێشتریش وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بکوژی هاوكارمان ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد ڕه‌زای ڕاگەیاند.
فەریق موقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدرابوو تیێدا ڕایگەیاندووە، "لە ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتیدا هێزێکی هەواڵگری ره‌سافه توانیان بکوژی ئەو ڕۆژنامەنووسەی سەر بە تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق دەستگیربکەن".
هه‌ر دوێنی دوای شه‌هیدكردنی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ماته‌مینی بۆ هاوڕی و هاوپیشه‌مان لەیس محەمەد ڕه‌زای راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌یش له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له گه‌ره‌كی عه‌ره‌ساتی به‌غدا شه‌هیدكرا.