
بەدواداچوون - INA
سبەی هەینی، زەوی مانگگیرانێكی تەواوەتی بەخۆیەوە دەبینێت، كە یەكەمین مانگگیرانە و پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ سێبەری كەوانەیی زەوی بەڕوونی لەسەر ڕووی مانگدا دەربكەوێت لە كاتی ئەم دیاردە فەلەكییە دەگمەنەدا.
سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسی لە شاری جددە لە سعودیە ماجد ئەبو زەهرا، رایگەیاند: ئەم مانگ گیرانە بە تەواوی بە چاو لە چەند ناوچەیەكی جیهاندا دەبینرێت، لەوانە بەشێك لە كیشوەری جەمسەری باشور و نیوەی ڕۆژئاوای ئەفریقا، ئەوروپای ڕۆژئاوا و زەریای ئەتڵەسی، ئەمریكا، زەریای هێمن، ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا، باكوری ژاپۆن، و ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، بەڵام دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانن بیبینن.
ئەبو زەهرا ڕوونیشیكردەوە: كە مانگگیرانەكە بە هەموو قۆناغەكانی لە نێوان كاتژمێر 6:57 بەیانی تا 1:00ی پاشنیوەڕۆ بەكاتی مەككەی پیرۆز ڕوودەدات، مانگ سێ ڕۆژ ماوە بۆ ئەوەی بگاتە لوتكە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە مانگ بە ڕێژەی 5.2% بچووكتر لە ئاستی ئاسایی دەربكەوێت. لە كاتی مانگیرانی بەشەكیدا سێبەری كێشراوی زەوی لەسەر ڕووی مانگ دەردەكەوێت، ئەمەش دیاردەیەكە كە لە مێژوودا بۆ نیشاندانی گۆیی زەوی بەكارهاتووە.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە