بەغداد – ا ه ع فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانی سەر بە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە، گەشتاندنێكی بۆ وەزارەت و پارێزگاكان دەركردوە و تیایدا هەر جۆرە كاركردنێك لەگەڵ رێكخراوی عەونی ئیسلامی قەدەغە دەكات. ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" گەشتاندنێكی بۆ سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان دەركردوە و تیایدا هەر جۆرە كاركردنێكی لە رێكخراوی عەونی ئیسلامی قەدەغە كردووە". لە بەیاننامەكەدا تەئكیدكراوەتەوە لەسەر "گرنگی كارنەكردنی سەرجەم رێكخراوە بیانیە تۆماركراوەكان لە عێراق لەگەڵ ئەو رێكخراوەدا"، دەشڵێت" ئەو گەشتاندنەیان دوای بریاری دادگا هاتووە كە بڕیاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكخراوە داوە".