
نەجەف ئەلئەشرەف -INA- حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ پێنجشەممە لویس ئیڤاڵدۆ باڵیۆزی بەڕازیل لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە پەرەپێدانی كەرتە جیاوازەكاندا پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار، كە بەڕێژەی لەسەدا 48 زیادیكردووە.
لویس ئیڤاڵدۆ باڵیۆزی بەڕازیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق لە ئاستی سیاسی و ئابووریدا مێژوویی و جیاوازن، ئێمەش هەوڵدەدەین لە هەموو بوارەكانی دیكەدا پەرەی پێبدەین و ئاماژەی بەوەشكرد،قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2024دا گەیشتە یەك ملیار و نۆ سەد ملیۆن دۆلار، كە بە بەراورد بە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 48% زیادیكردووە.
ئیڤاڵدۆ جەختیشی كردەوە : بەرازیل ئامادەیە یارمەتی عێراق بدات بۆ پەرەپێدانی كەرتە گرنگەكانی وەك پیشەسازی و كشتوكاڵ، بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای سەردەم، بەڵام پێشبینی دەكەین كەرتی تایبەت بە شێوەیەكی بەهێز بچێتە ناو ئەو بابەتانەوە، هەروەها باڵیۆزخانەكەش كارئاسانی بۆ ئەو كۆمپانیا و سەرمایە عێراقییانە دەكات كە ئارەزووی هاوكاریكردنی كۆمپانیا بەرازیلییەكان دەكەن.
بۆ ئەوەی هەنگاوی یەكەم بێت بۆ ڕاكێشانی شارەزایی بەڕازیلی، ئاماژەی بەوەدا كە باڵیۆزخانەی بەڕازیل دەبێتە نێوەندگیری نێوان كارگەكانی بەڕازیل و هاوردەكاری عێراقی، و باقی وردەكارییەكانیش كەسایەتی دەبێت لەنێوان هەردوولا بەپێی ئەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا كراوە.