كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پارێزگاكان 30 پلەی سەدی تۆمار دەكەن

ناوخۆ
  • اليوم, 10:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بەرزببنەوە و پارێزگاكانیش بگاتە 30 پلەی سەدی.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە  : سبەی هەینی، كەش و هەوا ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك پەچە هەور لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەور لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات دەستپێدەكات، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ، هەینی، بەم شێوەیەن: بەغدا، بابل، دیوانیە، موسەننا، واست 29،هەولێر 26، كەربەلای پیرۆز، دیالە، سەڵاحەدین، و كەركوك 28، زیقار و میسان 30، بەسرە 31.
    رۆژی شەممە، كەشوهەوای نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.
    كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەچە هەور لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی باكور و باشوور، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور بەرزدەبنەوە و لە ناوچەی باشوور نزیك دەبنەوە.
    رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكور دادەبەزن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە.