عەوادی: مووچە مسۆگەر کراوە و ١٧ی ئایار لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

سیاسی
  • أمس, 23:34
  • +A -A

    بەغدا - INA

    باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە کە مووچە و سەرجەم تەرخانکراو بۆ سێته‌ره‌كان مسۆگەرە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا لە 17ی ئایار بەڕێوەدەچێت.

    باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەرنامەی " تحت خطين "دا کە لە کەناڵی عێراقییە ئه‌خبارییه‌ پەخشکرا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدوای خۆیدا بڵاویكرده‌ه‌وه‌ ، وتی: "ڕووداوەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر لە دەرەوەی چوارچێوەی چاوەڕوانکراو ڕوویداوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "کیانەکەی زایۆنی سیاسەتی هێزی لێدان و خۆپارێزی بۆ گەیاندنی پەیامەکان دەگرتەبەر".

    عەوادی وتیشی: هەڵوێستی عێراق پتەوە ڕاستەوخۆ دەستوەردان لە شەڕەکەدا ناکات، بەڵکو توانای دابینکردنی پاڵپشتی مرۆیی و دارایی هەیە کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرەی فەلەستین.

    سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری، عەوادی ڕوونی کردەوە کە "بودجەی عێراق بۆ ساڵی ڕابردوو 212 ترلیۆن دینار بووە، لەو بڕە 156 ترلیۆن دینار خەرجکراوە"، جەختیشی کردەوە "90 ترلیۆن دیناری بودجە بۆ مووچە، 40 ترلیۆن دینار بۆ خەرجی کارکردنی وەزارەتەکان، و 27 ترلیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو 12 ترلیۆن دینارەی کە ماوەتەوە لە بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی ڕابردوو لەسەر بنەمای نرخی نەوتی 70 بۆ 73 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک"، وتیشی "تەرخانکردن بۆ مووچە و سێكته‌ره‌كان و سەرجەم خەرجییەکانی پەیوەست بە حکومەت مسۆگەرکراوە".

    سەبارەت بە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەدا کە "کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی پەیامی زۆر دەنێرێت، لەوانە سەقامگیری ئەمنی لە وڵاتدا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بۆ ١٧ی ئایار دیاری کراوە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ماوەی داهاتوودا بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە عەرەبییەکان دەنێردرێت"، جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "کۆبوونەوەی لوتکەی بەپەلە کاریگەری لەسەر ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا نییە".