سەرۆك وه‌زیران: بەردەوامین لە پرۆژەی "قوتابخانەکانی فه‌ڕه‌ح" بۆ منداڵانی بێ باوکان و ئەمساڵ 100 قوتابخانە تەواو دەکەین

سیاسی
  • أمس, 23:24
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە پرۆژەی قوتابخانە باوکانی فه‌ره‌ح و کاردەکات بۆ تەواوکردنی 100 دانەیان لەمساڵدا ئاماژەی بەوەدا کە خوێندکاران هاوکاری نەختینەیی وەردەگرن.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک قوتابی قوتابخانەی فەرەحی بێ باوکان، بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و ژمارەیەک مامۆستای قوتابخانەکە بەشدارییان کرد لە خوانی بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز".


    هه‌روه‌ها سودانی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد بەبۆنەی ئەم مانگە پیرۆزەوە، و جەختی لەوە کردەوە" پابەندبوونێکی ئەخلاقی و شەرعیە لەلایەن دەوڵەت و کۆمەڵگاوە بۆ بەخێوکردنی ئەم منداڵە بێ باوکانە کە ژمارەیان بەپێی ئامارەکان (430) هەزار هەتیوە و ئەوەی پێشکەشیان ئەکرێت هیچ منەتێک نییە، بەڵکو ئەرکێکی هەمەلایەنە".


    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، کە "حکومەت هەنگاوی گرنگی ناوە لەتەواوکردنی ژێرخانی قوتابخانەکان و بڕیاری دروستکردنی (قوتابخانەی فەرەح) بەهۆی تایبەتمەندی ئەم توێژە بەڕێزەوە هاتووە " هه‌روه‌ها سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "پەرۆشە لەسەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی و گرنگی تەواوکردنی کارمەندی پەروەردەیی لەهەموو بوارەکانی پەروەردەدا و پێویستی توێژەرێکی بوونی کۆمەڵایەتی بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆ قوتابیان".


    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ سودانی جەختی لە "پێویستی سەرکەوتنی ئەم ئەزموونە کردەوە، کە بە (31) قوتابخانە دەستی پێکرد، لەگەڵ بەردەوامبوونی حکومەت بۆ تەواوکردنی پلانەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی سندوقی گەشەپێدانی عێراق، بۆ گەیشتن بە (100) قوتابخانەی لە قوتابخانەی فەرەح لەماوەی ئەمساڵدا، لە ئاستێکدا بێت شیاوی ڕۆڵەکانمان بێت"، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بە "چارەسەرەکانی نەهێشتنی قەیرانی کەمی بینای قوتابخانەکان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی کەمی بینای قوتابخانە و کۆتایی هێنان بە دیاردەی سێ دەوامی ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا"، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر "ڕاسپاردەکان بۆ پارێزگارەکان کردەوە بۆ ئامادەکردنی زەوی تایبەت بۆ قوتابخانەکان".


    سودانی جەختی لەسەر "پاڵپشتی حکومەت بۆ کەرتی پەروەردە و سەرجەم فەرمانبەرانی لەسەرجەم ئاستەکان کردەوە، هەروەها جێبەجێکردنی بەخشینی نەختینی پێشوەختەی حکومەت بۆ قوتابیان، ئەمەش قوتابیان قوتابخانەکانی فەرەح دەگرێتەوە و کاریگەرییەکی ڕوونی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی دیاردەی وازهێنان لە خوێندن، چوونکە نوێنەرایەتی سەرکەوتنێکی بەرچاوی مەیدانی دەکات بۆ پرۆسەی خوێندن".