فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا: تیمێکی ئەمنی دەستیان کردووە بە ڕاوەدوونانی بکوژی ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد

ئەمنی
  • أمس, 22:47
  • +A -A

    بەغدا - INA

    لیوا وەلید خەلیفە تەمیمی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕۆژی چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە ڕێوشوێنەکان بۆ بەدواداچوون بۆ بکوژی هاوڕێی ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد ڕه‌زا دەستیپێکردووە.

    تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "تیمێکی ئەمنی دەستیان بە ڕێکارەکان کردووە بۆ بەدواداچوون بۆ بکوژی ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد ڕه‌زا ".

    ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕۆژی چوارشەممە، دوابەدوای شەڕێکی بەدبەختی لە ناوچەی عه‌ره‌سات لە بەغدا، هاوکارەکەی لەیس محەمەد ڕه‌زا ، ماتەمینی راگه‌یاند".