فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانی دادگاییکردنی ئەو کەسانە دەکات کە بەرپرسیارن لە کردەوەی شەرمەزارکەرانەی توندوتیژی بەرامبەر ژمارەیەک سوری کە لە عێراق کاردەکەن

ئەمنی
  • 12-03-2025, 11:15
  • +A -A

    بەغدا - INA

    فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شياع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیران، فه‌رمانی پێکهێنانی تیمێکی ئەمنیی تایبەتمەندی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی کردەوەی شەرمنانەی توندوتیژی دژ بە ژمارەیەک برای سوری کە لە عێراق کاریان کردووە.

    سەباح نوعمان ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی() نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌"هەندێک لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە، کە تیایدا کردەوەی شەرمەزارکەری توندوتیژی بەرامبەر ژمارەیەک لە برایانی سوری کە لە عێراق کاردەکەن لەلایەن گروپێکی دەمامکدارەوە کە ناوی "تەشکیلات یا عەلی شەعبییە"یان لە خۆ ناوە ئەنجام دەدرێت".

    هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "دەستبەجێ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی،  فەرمانی پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی تایبەتی کرد بۆ ڕاونانی ئەو کەسانەی ئەو کارە نایاساییانە ئەنجام دەدەن، کە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕەوشتی عێراقیەکانەوە نییە".

    ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "ئەم جۆرە کردەوانە دەستدرێژی شەرمەزارکەرن بەپێی یاسا و پێچەوانەی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکانن، هەروەها کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن".


    هه‌روه‌ها "ئێمە جەخت لەسەر قووڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی عێراق و سوریای برا دەکەینەوە، بەبێ هیچ نەرمی نواندنزیک و جیاوازییەک یاسا بە تەواوی بەسەر هەموو ئەو کەسانەدا جێبەجێ دەکرێت کە بسەڵمێنرێت دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی ئەو دەستدرێژیانە، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی بنەمای سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا".