حەشدی شەعبی تیرۆریستێكی چالاكی نیشتەجێی ئەنبار دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 11-03-2025, 19:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایش و ئینزبات لە دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی سەر بە چەتەكانی داعشی سەر بە ناوچەی بەناو ویلایەتی ئەنبار لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە بەغدا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا  كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتیی لێكۆڵینەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و ئینزباتی حەشدی شەعبی توانیان تیرۆریستێكی داعشی نیشتەجێی پارێزگای ئەنبار دەستگیربكەن دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون لە پارێزگای بەغدا.
    رونیشیكردەوە: ئەو تیرۆریستە لە ناوچەی بەناو ویلایەتی ئەنباری داعش چالاك بووە و كاری بۆ چالاككردنی ژمارەیەك شانەی نوستوو كردووە، دەمانچەیەكی بێدەنگ و بۆمبێكی تەوقیتكراویشی پێ گیراوە و بەنیازی ئەوە بووە ژمارەیەك كردەوەی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنییەكان ئەنجام بدات.