21 دزەپێکەری ئاسیایی لە سلێمانی دەستگیرکران

ئەمنی
  • 10-03-2025, 21:18
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان دەستگیرکردنی 21 دزەپێکەری ڕەگەزنامەی ئاسیای ڕاگەیاند، کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سلێمانی سنوور ببەزێنن.
    لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەكە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجی سێی لیوای سێی سنووری توانی، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، (21) دزەپێکەری ڕەگەزنامەی ئاسیای دەستگیر بکات کە هەوڵی بەزاندنی سنووری نایاسایییان داوە لەناو سنوورە ئیدارییەکانی سلێمانی".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ڕاپۆرتێکی فەرمی ئامادەکراوە و ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر".