کۆمسیۆن سیستەمی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2025 پەسەند دەکات

سیاسی
  • 10-03-2025, 15:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کۆمسیاران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێکردنەوەی سیستەمی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2025.
    کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "دەستەی کۆمسیاران تاوتوێی یاداشتی ژمارە 78ی لیژنەی یاسایی کردووە لە ڕۆژی سێیەمی مانگی ئازاردا، بەناونیشانی (کۆنووسی لیژنەی یاسایی ژمارە (78) سیستمی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی 2025ی پەرلەمان. دوای گفتوگۆکردن لەنێوان ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، دەستەی کۆمسیاران بڕیاریدا:

    یەکەم: پەسەندکردنی سیستمی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ژمارە (1) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 کە لە کۆنووسی لیژنەی یاسایی ژمارە (78) لە سێیەمی مانگی ئازاردا هاتووە.

    دووەم: ڕاسپاردنی ئیدارەی هەڵبژاردن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.

    سێیەم: بڕیارەکە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن بڵاودەکرێتەوە.