بەغداد – ا ه ع وەزارەتی كارەبا، ئەمرۆ دوو شەممە، داوای لە ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد پابەندبن بەو بەشە كارەبایەی بۆیان دیاریكراوە بۆ زامنكردنی دابەشكردنی كارەبا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە. وەزیری كارەبا لە وتەیەكیدا كە لە كۆبونەوەی لەگەڵ كارمەندانی پێشكەوتووی وەزارەتەكەی پێشكەشیكرد و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رایگەیاند: پێویستە پارێزگاكان پابەندی بەشە كارەبای خۆیان بن بەمەبەستی زامنكردنی دابەشكردنی كارەبا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە" وتیشی هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان بەردەوامە بۆ بەرزكردنەوەی لە شاری بەغداد بۆ زیاتر لە (4000) مێگاوات.