بڕیارەکانی حکومەت لەبارەی دابینکردنی وزەی کارەبا لە هاوینی داهاتوودا

ئابوری
  • 9-03-2025, 17:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی خولی  تایبەت بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کەرتی نەوت، بڕیار درا بۆڕییەکی گازی نوێ درێژ بکرێتەوە بۆ گواستنەوەی گاز لە قەزای مەحموودیەوە بۆ شاری بسمایە بە درێژایی 40 کیلۆمەتر، بۆ گەیاندنی گاز بۆ وێستگەی بسمایە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بە تەواوی بە توانای خۆی کار بکات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : ئەمڕۆ یەکشەممە" محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەوری تایبەت بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و وەستانی لەسەر پلانی ئامادەکراو بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوینی داهاتوو کرد، وەزیری کارەبا ناوەرۆکی پلانی وەزارەتی خستەڕوو بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا لە هاوینی داهاتوودا، هەروەها پلانی ئامادەکراو بۆ کارکردنی وێستگەکانی سووتەمەنی.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : وەزیری نەوت پلانی وەزارەتی خستەڕوو بۆ پێدانی سووتەمەنی بە وێستگەکانی کارەبا و ئەو بڕیارانەی کە لەسەریان ڕێککەوتوون، هەروەها گفتوگۆی ئەو پێشنیارانەی کە کۆمپانیاکان لەم بارەیەوە پێشکەشیان کردووە،لەم بارەیەوە بڕیار درا دەست بکرێت بە تەواوکردنی هێڵی گواستنەوەی گاز لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە بەسرەوە بۆ سەکۆی جووڵاو،واژۆکردنی گرێبەستەکانی پێشکەشکراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بۆ کارکردن لەسەر تەواوکردنی سەکۆکە بە خێراترین کات،هەروەها گفتوگۆ لەسەر  بڕی ئەو گازە کرا کە بۆ وێستگەکان پێویستە، لەگەڵ تێچوویی دارایی و کۆگاکان و هەموو ئەوەی پەیوەندی بە پرۆسەی هاوردەکردنی سووتەمەنیەوە هەیە.
    ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە : لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بۆڕییەکی گازی نوێ بۆ گواستنەوەی گاز لە قەزای مەحموودیەوە بۆ شاری بسمایە بە درێژایی 40 کیلۆمەتر درێژ بکرێتەوە، بۆ گەیاندنی گاز بۆ ئەوەی وێستگەی بسمایە لە هاوینی داهاتوودا بە تەواوی توانای خۆی کار بکات.
    هەروەها کۆبوونەوەکە گفتوگۆی کرد لەسەر چۆنیەتی پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی نەوت کە پەیوەست نین بە بەرنامەی حکومیەوە،کە پڕۆژەکانی خولی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتدان و پڕۆژەی بۆڕی گواستنەوەی نەوت (بەسرە-حەدیسە) دەگرێتەوە،هەروەها گفتوگۆ لەسەر  جێبەجێکردنی ئەوەی بۆ ئەمساڵ پلانی بۆ دانراوە،و ئەوەی لە مانگی شوباتی ڕابردوو بەدەست هاتووە بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومیدا.