وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی سوریەکی لە بەغدا ڕاگەیاند کە بانگەشەی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان دەکرد

ئەمنی
  • 9-03-2025, 13:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە ،وەزارەتی ناوخۆ،ڕایگەیاند کە کەسێکی (بە ڕەگەز سوری) لە بەغدا دەستگیر کردوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان کردوە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا : ئاماژەی بەوە داوە کە لە ڕێگەی زانیاریە وەرگیراوەکان و چاودێری ئەلیکترۆنیەوە،تیمەکانی بەشی پۆلیسی زەعفەرانیە وپۆلیسی فریاکەوتنی زەعفەرانیە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی تر، توانیان کەسێك کە هەڵگری ( ڕەگەزنامەی سوری)یە دەستگیر بکەن، کە لە لاپەرەی (فەیسبووک) بانگەشەی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان کردوە، و بابەتی هاندەر بۆ تایفەگەری بڵاو کردۆتەوە،و  دوای دەستگیر کردنیشی ڕاستەوخۆ دانی بە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەدا ناوە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : تۆمەتبار مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەبووە و دەیویست سەفەر بکات، بەڵام ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکە ڕێگری کرد لە هەڵاتنی و دەستگیری کرد.