
بەغدا - INA
لە یارییەکەدا کە لە یاریگای نێودەوڵەتی نەجەف لە چوارچێوەی یارییەکانی گهڕی (23)ی خولی ئهستێرهكانی عێراق بەڕێوەچوو، یانەی زەورا بە ئەنجامی (2-1) لە یانەی نەجەفی بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا یانەی زەورا لە خولەکی (٩)دا لە ڕێگەی حسێن فەلاحەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆماركرد لە خولەکی (٤٢)دا بە هەڵە لە ڕێگەی ئەیابی ئەتیمۆین بەرگریکاری یانەی نەجەفەوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە گێمی دووەمیشدا نەجەف لە ڕێگەی بەرگریکار عەلی فایزەوە بە لێدانی سزا تاكه گۆڵهكهی نهجهفی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی زەورا لە پلەی دووەمدا بۆ ٤٦ خاڵ بەرزکردەوە و لە دوای زاخۆ بوو بە جیاوازی گۆڵ، لە بەرامبەردا خالهكانی یانهی نەجەف به 29 خاڵ له ریزبهندی 13 مایهوه.