
بەغدا – INA– عەبدولڕەحمان حەمید
ئەمڕۆ شەممە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ تێنسی سەرزەوی خوار 16 ساڵان بەرەو شاری كوچینگی مالیزیا بەڕێكەوتن بۆ بەشداریكردن لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ جامی جیهانی كە لە 10 تا 17ی ئازار بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: شاندی تیپەكە پێكهاتبوو لە ڕاهێنەر معەز عسام، لەگەڵ یاریزانان فەیسەڵ خالید، مەزن هێمن، داهین زەردەشت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هەڵبژاردەی نیشتمانی تێنس هیوادارە بلیتی سەركەوتن بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی سەركەوێت بۆ یاری كۆتایی جامی جیهان، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئامادەكارییە چڕانەی لە دوایین قۆناغدا ئەنجامیداون.