سەیدحەكیم و شێخ خەزعەلی جەخت لەسەر پێویستی پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 8-03-2025, 19:13
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ شەممە، جەختیان لەسەر پێویستی پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان كردەوە كە بەشدارن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتی و چاكسازی لە واقیعی ئابوورییەكەیدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی بزووتنەوەی حیكمەی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  وڕایگەیاندووە : ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حیكمەی نیشتمانی، سەیدعەمار حەكیم، پێشوازی لە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی كرد، هەروەها هەردوولا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕیان كرد و هەروەها باسی پێشهاتەكانی دیمەنی سیاسی لە عێراق و ناوچەكەیان كرد.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە : حەكیم گرنگی پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی كە لە وڵاتدا بەدەست هاتووە لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی، هەروەها پاراستنی ڕۆڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی دووپاتكردەوە، جەختی لەسەر ڕەتكردنەوەی قسە و باسە گرژەكان كردەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەوەی بەدەست هات لەڕێگەی قوربانیدانی هەموو عێراقییەكان و هەموو پێكهاتەكان بووە.
    سەید حەكیم جەختی لەوە كردەوە : ئەو ڕۆڵەی كە چوارچێوەی هەماهەنگی لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەیگێڕێت، وەك بەشێك لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت.
    ئەو دوو لایەنە جەختیان كردەوە  بەگوێرەی بەیاننامەكە : پێویستی پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان كە بەشدارن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتی و چاكسازی لە واقیعی ئابووری خۆیان.