بەغداد – ا ه ع مەفرەزانی هەواڵگری، ئەمرۆ دوو شەممە، رایانگەیاند: لە ناحیەی قەیارەی پارێزگای نەینەوا گەورە تیرۆریستێكی سەر بە داعشیان دەستگیركردووە. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی راگەیاندنی سەنتەری ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەینەوا، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی ئەو پارێزگایە توانیویانە لە ناحیەی قەیارە گەورە تیرۆریستێكی سەر بە داعش دەستگیر بكەن". وتیشی " ئەو تیرۆریستەی دەستگیركراوە یەكێكە لە سەركردەكانی تیرۆریستانی داعش لە موسڵا"، ئاماژەی بەوەشكرد " كورێكی یەكێك بووە لەو تیرۆریستانی كە لەئازادكردنی ناوچەی قەیارە كوژراوە، لەمیانی هەڵمەتەكانی رزگاركردنی بەری ڕاستی موسڵیش برایەكی كوژراوە".