
بەسرە - INA- محەمەد ناسر
کۆمپانیای غازی باشوور کە سەر بە وەزارەتی نەوتە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە بەرهەمهێنانی غاز لە سەرتاسەری عێراق بڕی سێ هەزار و 100 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی ڕۆژانە تێپەڕاندووە، هاوکات ڕێژەی وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار ڕوونکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، حەمزە عەبدولباقی، لە لێدوانێكی تایبهت به ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA راگهیاند، "کۆمپانیای غازی باشوور لە خەمی وەبەرهێناندایە لە غازی بەرهەم هێنراو و گۆڕینی بۆ وزە پێش سووتاندنی"، ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆربەی ئەو غازەی بەرهەمدەهێنرێت لە ناوچهكانی باشووردایە، هەروەها بەرهەمهێنانی غاز لە غازی پەیوەندیدار لە کێڵگە نەوتییەکانەوە نزیکەی 65%ی بەرهەمی وڵاتەکە پێکدەهێنێت".
ناوبراوئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمپانیای غازی باشوور و کۆمپانیای غازی بەسرە، کە کۆمپانیای غازی باشوور خاوەنی 51%ی پشکەکانی تیایە، بەپێی پلانی ڕوون کاردەکەن بۆ وەبەرهێنان لە غازی سووتاودا"، جهختیشی لهوه كردهوه كه "چەند پڕۆژەیەکی بەڵێندەر لە داهاتوودا هەیە، دیارترینیان پڕۆژەی ئارتاوییە، کە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژۆکراوە، و ئامانجی وەبەرهێنانی 600 ملیۆن پێ سێجایە لە کێڵگە دیاریکراوەکانەوە، لەگەڵ تەواوکردنی وەبەرهێنانەکە تا 20 ساڵ". 28."
حەمزە عەبدولباقی وتیشی، "پڕۆژەیەکی دیکە لە کێڵگەکانی ناسریە و غەرەفدا هەیە، کە لەلایەن بەیکەر هیوزەوە جێبەجێدەکرێت و بڕیارە تا ناوەڕاستی ساڵی 2026 تەواوبکرێت، کە تێیدا سەرجەم غازی سووتاو لە دوو کێڵگەکەدا وەبەرهێنان دەکرێت"، جەختیشیکردەوە "کێڵگەی نەهر عومەر وەبەرهێنانی تەواوی غازی سووتاو دەبێت بەپێی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان واژۆکراوە".
سەبارەت بە کێڵگەکانی میسان و ناوەڕاست و باکوور، عەبدولباقی ڕوونیکردەوە کە “غازی پەیوەندیدار لەم کێڵگانە پێویستی بە پرۆسەی پرۆسێسکردن و دەرهێنان هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە کەرتی وزەدا بەکاربهێنرێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە گرنگترین بەرهەمە دەرهێنراوەکان غازی وشکە، کە زۆربەی پیسیەکانی لێ دەردەهێنرێت بۆ ئەوەی گونجاو بێت بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و وێستگە پیشەسازییەکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی".
دووپاتیشی کردەوە، "بەرهەمهێنانی ئێستای غازی وشک، خواست لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە زیادبووندایە، ئەمەش وایکرد وەزارەتی کارەبا بەدوای بەدیلدا بگەڕێت، لەنێویاندا هاوردەکردنی غاز".
سەبارەت بە بەرهەمهێنانی غازی شل، عەبدولباقی ڕوونیکردەوە، “زیادەیەکی غازی چێشت لێنان هەیە، بەو پێیەی کۆمپانیای غازی بەسرە لە ساڵی 2017ەوە ڕۆژانە هەزار و 500 تەنی هەناردە دەکات، بەنزینیش کە یەکێکە لەو بەرهەمە قورسانەی لە غازی خاو دەردەهێنرێت، بەهەمان شێوە هەناردە دەکرێت”.