
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر فەریق روكن كەریم تەمیمی، لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، رێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاسایشی بەردەوامی تاوتوێ كرد.
دەزگای دژە تیرۆر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر فەریق روكن كەریم تەمیمی، لە بارەگای دەزگاكە پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی كرد.
ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی عێراق و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاسایشی بەردەوام كرد، هەروەها ستراتیژی داهاتووی دەزگای دژە تیرۆر بۆ گەیشتن بە عێراقێكی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ كرا.
ئەعرەجی ستایشی، ئازایەتی پیاوانی دەزگای دژە تیرۆری كرد،و تەئكیدیكردەوە: لە پاڵپشتی بەردەوامی حكومەت بۆ ئەم دەزگا نیشتمانییە.