نەوت: لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی لایەنی نەوتی كێڵگەی نەهر بن عومەر دانوستان دەكەن

ئابوری
  • 5-03-2025, 15:18
  • +A -A

    بەغداد - INA - وەسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند: دانوستان لەگەڵ كۆمپانیای هالیبرتۆنی ئەمریكی هەیە بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی نەهر بن عومەر لە بەسرە.
    بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان باسم محەمەد خزەیر،  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕاگەیاند: كێڵگەی نەهر بن عومەر كێڵگەیەكی نەوت و غازە، بەو پێیەی گرێبەستی غاز واژۆ كراوە و كۆمپانیای بەڵێندەر دەستی بە كارەكانی كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دانوستان لەگەڵ كۆمپانیای ئەمریكی هالیبرتۆن هەیە بۆ پەرەپێدانی لایەنی نەوتی كێڵگەكە، هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی وەبەرهێنانی غاز لە نەهر بن عومەر.
    وتیشی: پرۆژەی غاز ئامانجی بەرهەمهێنانی نزیكەی 300 ملیۆن پێ سێجا ستانداردە لە ڕۆژێكدا، بە دوو قۆناغ، و جەختیشیكردەوە: دامەزراندنی دامەزراوەی غازی پێویستی بە ماوەیەكی زۆر هەیە، كەمترین ماوەی دامەزراندن و كارپێكردنیان بە نزیكەی سێ ساڵ مەزەندە دەكرێت.