بەغداد – ا ه ع هانی مەلقی سەرۆك وەزیرانی ئوردن، ئەمرۆ دوو شەممە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند. دەزگاكانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، لەبەرامبەر ناڕەزاییە جەماوەرییەكان كە ئوردنی گرتوەتەوە، هانی مەقلی سەرۆك وەزیران دەستی لەكاركێشاوەتەوە. پێشتریش شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن داوای لەسەرۆك وەزیران كردبوو سەردانی بكات تا داوای لێبكات دەستلەكار بكێشێتەوە. ماوەی چەند رۆژێكدا لەبەرامبەر سیاسەتی ئابوری سەرۆك وەزین و سەپاندنی باج، ناڕەزایی جەماوەری ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە.