سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر بەکارهێنانی سيستەمی تەکنەلۆژیایی نوێ لە دەروازە سنوورییەکان دەکاتەوە

ئابوری
  • 3-03-2025, 20:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم، سیستەمی ئەلیكترونی و حوکمڕانی لە دەستەی دەروازە سنوورییەکان بۆ ئاسانکاری هاتنە ناوەوەی کاڵا بۆ وڵات.
    دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە: تێیدا هاتووە” : "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لیوا عومەر عەدنان وائیلی کرد".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی واقیعی دەروازە سنوورییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوەیان و چالاککردنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم ڕێکارەکانیاندا کرا، هەروەها پێداچوونەوە بەو هەنگاوانەی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی بە هەموو شێوەکانییەوە گیراونەتەبەر، پێداچوونەوەی بۆ کرا، هەروەها ئەم دۆسیانەی کە یەکێک لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەت پێکدەهێنێت، بەدواداچوون کرا".
    بەپێی ڕاگەیەندراوەكە  - سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە - کە "زۆرترین كردنی داهاتی غەیرە نەوتی زۆر گرنگە لە پاڵپشتیکردنی گەنجینەی دەوڵەت، و ئەمەش پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چاودێریکردنی گواستنەوەی دارایی، پەرەپێدانی پلانی زانستی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە بۆ چاودێریکردنیان، و ڕێگەنەدان بە هیچ دەستکاریکردنێک یان ئیستغلالکردن. ئەمە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە کە پێویستی بە هەماهەنگی و یەکگرتنی بەرزە لە نێوان هەموو ئەو وەزارەتانەی کە لە خاڵە سنوورییەکان کاردەکەن."
    هەروەها لە ڕاگەیاندراوێكدا سودانی جەختی لە "بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای سەردەم و سیستەمی ئەلیکترۆنی  و حوکمڕانی بۆ ئاسانکاری هاتنە ناوەوەی کاڵاکان بۆ ناو وڵات لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە کردووەتەوە. سەرۆک وەزیران  جەختی لە پێویستی دەستەی دەروازە سنوورییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی کرێکاران و دوورخستنەوەی هەر ئەفسەرێک، کارمەندێک یان ئەندامێک کە لە دەرەوەی کاری دەروازەکان زانیاری نەرێنی بەرامبەری لەبەردەستدا بێت، دوورخستنەوە".
    لای خۆیەوە سەرۆکی دەستەكە پێداچوونەوەی بەو چالاکییە چۆنایەتیانەدا کرد کە بەم دواییە جێبەجێی کردبوو، کە بریتی بوون لە کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی، ساختەکردنی پسوڵەی باج، قاچاخکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراو، هەروەها کۆنترۆڵکردنی قاچاخی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پوختەیەکی سەرجەم گەشتە مەیدانییەکانی پەیوەست بە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکان پێشکەشکرد.
    لە کۆتایی ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە، "سەرۆکی دەستەكە بەڵێنیدا کە دۆسێی دەروازە سنوورییەکان یەکێک دەبێت لە گرنگترین دۆسێیە سەرکەوتووەکان لە بەرنامەی حکومەتدا، چونکە دەسەڵات بەپێی پلانی لێکۆڵینەوەی باش و بە چەند ئاراستەیەک کاردەکات، گرنگترینیان بریتین لە زۆرترین داهات، پەرەپێدان و بنیاتنانەوەی دەروازەکان، سەپاندنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی، سەپاندنی پشکی دەوڵەت، پاراستنی بەرهەمی نیشتیمانی، و ڕێگریکردن و ساختەکاری و قاچاخچێتی دەبێتە بەربەستێکی داگیرنەکراو لە دژی هەر کەسێک کە بوێری دەستکاریکردنی تواناکان یان ئابووری وڵاتەکە بکات."