
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داخستنی ژمارەیەک فرۆشگای خۆراکی بەسەرچوو لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی ڕاگەیاند.
میدیاکانی فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایانگەیاندووە، "لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکاندا، ژمارەیەک فرۆشگای جوملە بۆ فرۆشتنی پێداویستی خۆراک لە ناوچەی جەمیلە داخران، هەروەها بڕێکی زۆر لە کەرەستەی ماوە بەسەرچوو بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فەرمی لەناوبران، هەروەها ناوەندێکی تیشکی "پزیشکی" بە سەرپێچی و کارپێکردنی بەبێ هیچ رەزامەندیەكی فەرمی داخرا و خاوەنەکەی لە ناوچەی حارسیە دەستگیرکرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پشتیوانی و هاوکاری بۆ بەشی ئاسایشی ئابووری و کۆنترۆڵکردنی تەندروستی - مەفرەزەکانی وەزارەتی تەندروستی هات".