
بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،فەرمانیدا پێداویستیەکانی چاودێری پزیشکی و تەندروستی بۆ خانەکانی چاودێری دابین بکات،ڕاشیگەیاند کە بەم زووانە خانووی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ بنیات دەنرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ بەسالاچووانی نیشتەجێبووی هەردوو خانەی (ڕەشاد وسلیخ) بۆ چاودێری بەسالاچووان ،بەشداری خوانێکی بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "سودانی" پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، داوای لە خودای گەورە کرد کە ئەم مانگە بکاتە مانگی خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان، هەروەها گوێی لە داواکاری بەسالاچووان گرت، و فەرمانیدا بە چارەسەرکردنی کێشە کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : "سودانی " هەوڵەکانی فەرمانبەر و کارمەندانی خانەکانی چاودێری بەرز نرخاند، ئەمەش دەرخەری ڕۆڵی مرۆڤانەی گەورەیانە کە لە سنووری پیشەکەیان دەیدەن، جەختی کردەوە لەسەر بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ دابینکردنی پێداویستی و داواکارییەکانی ئەم خانانە، و بەدواداچوون بۆ دابینکردنی بەرنامەی سەردان و گەشت، و ئەنجامدانی رێوڕەسمی عومرە بۆ نیشتەجێبووانی خانەکانی چاودێری.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە لەسەر چاودێریکردنی کاروباری خانەکانی چاودێری، و ئاستی بایەخپێدان و چاودێری، و بەردەوامبوون لە گرینگیپێدانیان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،فەرمانیدا بە دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی تایبەت بە چاودێری پزیشکی و تەندروستی بۆ خانەکانی چاودێری، لەگەڵ ئەوەشدا بەم زووانە دەست دەکرێت بە دروستکردنی خانووی نوێ بە تایبەتمەندی مۆدێرن و نەخشەی نوێ کە ئاسوودەیی بۆ نیشتەجێبووان دابین دەکات.