
بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران،زانیاری لەسەر پلان و رێكارەكانی كۆمپانیای "پاوەر چاینا" چینی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی لە عێراق وەرگرت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "محمد شیاع سودانی "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە "تشین خوان فۆ " بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (پاوەر چاینا) چینی و شاندی یاوەری كرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانەی دیدارێکدا،پڕۆژەكانی كۆمپانیاكە لە عێراق خرانەڕوو، لەوانە پڕۆژەكانی وزەی خۆر، و پڕۆژەكانی خولی تێكەڵ و وێستگە گازییەكان،ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حكومەت بۆ جۆرەکانی سەرچاوەكانی وزە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "سودانی" لە پلان و رێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانەی کۆلیەوە،و میكانیزمەكانی فراوانكردنی كاری كۆمپانیا چینییەكە بەپێی ئەو پلانانەی حكومەت دایناون،لەگەڵ تاوتوێكردنی پڕۆژە هاوبەشەكان لەگەڵ سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان،بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وزەی پاك و نوێبوەوە لە عێراق.