
بەغداد - INA - حەسەن ئەلفەواز
ئەمڕۆ یەکشەممە"فەریق یەکەم ڕوکن قەیس موحەمەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،جەختی کردەوە کە عێراق خاوەنی ئەزموونێکی سەربازی گەورە و ڕۆحێکی نیشتمانی بەرزە، هەروەها ئاماژەی بە کارکردن لەسەر پەرەپێدانی پێگەیشتنی هەواڵگری بۆ دڵنیاکردنی سەقامگیری وڵات کرد.
"موحەمەداوی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلان و ستراتیژییە سەربازییەکان لە گەشەسەندنی بەردەوامدان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەزموونی گەورەیان پەیداکردوە کە هاوشێوەی سوپاکانی جیهانە.
ڕوونیشیکردەوە : کە هێزەکانمان تایبەتمەندی ئارامگرتن و ئامادەبوون بۆ قوربانیدانیان تێدایە، ئەمانە سیفەتگەلێکن کە لە هەموو سوپاکانی جیهاندا هەن، بەڵام گرنگە ئەم توانا مەزنانە بە سیستەمی تەکنیکی پێشکەوتوو،و ئامرازی چاودێری نوێ و چەکی پێشکەوتوو بەهێز بکرێن، بۆ ئەوەی هاوتەریب بین لەگەڵ پێشکەوتنی جیهان.
ووتیشی : عێراق خاوەنی ئەزموونێکی سەربازی گەورە و ڕۆحێکی نیشتمانی بەرزە، لەگەڵ بەردەستبوونی تەکنۆلۆژیای نوێدا، دەگەینە قۆناغێکی دڵنیاکەر کە پاراستنی وڵات دەستەبەر دەکات.