بانکی ناوەندی: یەدەگی زێڕ بە ڕێژەی45.1 لە سەدا زیادیکردوە

ئابوری
  • 2-03-2025, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،بانکی ناوەندی عێراق، ڕایگەیاند کە یەدەگی زێڕ بە ڕێژەی 45.1 لە سەد گەشەی کردووە.
    بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوەیەتی، تیایدا هاتووە : لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 یەدەگی زێڕی بانکی ناوەندی عێراق بە ڕێژەی (45.1%) زیادیکردوە بە بەراورد لەگەڵ هەمان چارەک لە ساڵی پێشوودا، کە لە (12.29) تریلیۆن دینار لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023 بۆ (17.83)تریلیۆن دینار بۆ هەمان چارەک لە ساڵی 2024 زیادیکردوە ، بەهۆی بەرزبوونەوەی بڕی زێڕ و نرخەکانی زێڕ.
    وەک ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی ئاماژەی پێداوە : ئەمە چەندین سوودی هەیە، لەبەر ئەوەی سەقامگیری ئابووری و دارایی بەهێز دەکات و پارێزگاری دەکات لە مەترسییەکان،کە ئەمە ئامرازێکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دراو و پارێزگاری لە سەقامگیری دارایی وڵات.