دیوانی وەقفی سونی رایگەیاند، سبەی شەممە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە

ناوخۆ
  • 28-02-2025, 18:46
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    دیوانی وەقفی سونی ڕایگەیاند، سبەی شەممە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
    نووسینگەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : دەستەی باڵای بینین بۆ تێڕوانینی شەرعی  لە  دیوانی وەقفی سونی ئەمڕۆ هەینی، بیست و نۆی مانگی شەعبان، لە بارەگای هەمیشەیی خۆی لە بەغدا، بیست و نۆی مانگی شەعبان، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، بۆ لێكۆڵینەوە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز  كە لە ڕێگەی لیژنە یاسایی و فەلەكییەكانەوە بڵاوبوونەتەوە لەچەند پارێزگاكانی عێراق و بە ئامادەبوونی گروپێكی نوخبەی زانا و پسپۆڕانی ئایینی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەپێی تێڕوانینە یاسایی و فەلەكییەكانەوە پشتڕاستكردنەوەی بینینی مانگی رەمەزان بڵاوكردەوە، هەروەها سبەینێ یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە.
    هەروەها لیژنەی بینینی مانگی ڕەمەزان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند سبەی شەممە، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.