لەناوچە جیاجیاكان چەند باندێكی رفاندن و تیرۆر دەستگیركران

ئەمنی
  • 4-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع لیوا سەعد مەعن وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد رایگەیاند لەچەند ناوچەیەكی شاری بەغداد چەند باندێكی رفاندن و دزیكردنیان دەستگیر كردووە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە لە بارەگای فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، سەعد مەعن رایگەیاند: " هێزە ئەمنیەكان 5 باندی رفاندن و دزیكردنیان كە ژمارەیەكیان ژنن لە ناوچە جیاجیاكانی بەغداد دەستگیركردوە، وتیشی لە پلانی ئەمنی تایبەت بە یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی سڵاوی خوای لێبێت 23 هەزار كارمەندی هێزە ئەمنیەكان لە گەڵ هێزی ئاسمانی لە شاری نەجەف بەشداردەبن. وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد داواشی لە هاوڵاتیان كرد هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بكەن و ئاگاداریان بكەنەوە لەهەر گومانێك و جێنەهێشتنی ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر شۆستەكان و لەو شوێنانەی كە وەستانی ئۆتۆمبێلی تیادا قەدەغەكراوە. مەعن راشیگەیاند لەگەڕەكی بەساتین و توجار 2 تیرۆریستیان دەستگیر كردووە، لە باشوری بەغدادیش 6 بۆمبی چێندراویان دۆزیوەتەوە، لەبەسرەش منداڵێكی رفێنراویان رزگاركردوە و رفێنەرەكەشیان دەستگیركردوە، پۆلیسی فیدراڵیش لە باشوری كەركوك 8 تیرۆریستی خۆكوژیان كوشتوە و 3 كەسیشیان دەستگیركردوە كە چەندین پارچە شوێنەواریان پێبووە.