
بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،لە ئاسمان دابەزینە سەر زەوی بۆ سێ حەشارگەی داعش لە بیابانی باشووری ڕوتبەی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیێكی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئۆپەراسیۆنی دابەزین بۆ سەر سێ حەشارگەی داعش لە بیابانی باشووری ڕوتبە ئەنجامدراوە، هەروەها چەندین پەناگە و دوو ئۆتۆمبێلی پیكەب تێكشكێنراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو ئەركە لەلایەن پاڵەوانەكانی فەرماندەیی یەكەمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانەوە ئەنجامدراوە.