
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد، هاوکات قەدەغەکردنی ڕۆژوو شکاندن بە ئاشکرا لە ڕۆژدا لە ماوەی مانگی پیرۆزدا پشتڕاستکردەوە.
شەمەری لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەیشتووە، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە "مانگی ڕەمەزان نوێنەرایەتی دەرفەتێک دەکات بۆ نزیکبوونەوە لە خودای گەورە، پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان، و دووبارە هەڵسەنگاندنی ئەولەویەتەکانی ژیان. بۆنەیەک بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکانی خۆبەخشی و بەخشین، هەروەها کەشوهەوای ئیمان پڕە لێی".
شەمەری داوای لە هەموو لایەک کرد کە ڕێز لە تایبەتمەندی و پیرۆزی ئەو مانگە پیرۆزە بگرن، هەروەها دەرفەتەکە بقۆزنەوە بۆ بەدیهێنانی بەهای ڕۆژوو و پاراستنی پیرۆزییەکەی بە پێی بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامی لێبوردە و یاسا.
ناوبراو ڕێوشوێنی توندی بۆ دڵنیابوون لە ڕێزگرتن لە پیرۆزی مانگەکە ڕایگەیاند،كە “بە توندی قەدەغەیە ڕۆژوو شکاندن بە ئاشکرا لە ڕۆژدا، بەو پێیەی هەستی ڕۆژووگران ئازار دەدات و سروشتی مانگە پیرۆزەکە پێشێل دەکات، تەنانەت ئەگەر لە کەسانی غەیرە موسڵمانەوە بێت، جا عێراقی بێت یان دانیشتووانی عێراق، هەروەها جەختی لەسەر قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولیەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە کردەوە، لەگەڵ داخستنی هەموو دوکانەکان و کۆگاکان کە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن”.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو چێشتخانە و کافێ و یانە کۆمەڵایەتییەکانی ناو هۆتێل و دوکانەکان پابەندن بە داخستنی لە کاتی ڕۆژووگرتندا، جگە لەوانەی کە بەپێی پێویست لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لە کاتی ڕۆژووگرتن و تا کاتی ڕۆژووشکاندن ڕێگەپێدراون، لەو کاتەدا ڕێگەیان پێدەدرێت تا نوێژی بەیانی بەردەوام بن لە کارەکانیان".
ڕوونیشیکردەوە، "وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارانە دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان".
هۆشداریشیدا لەوەی "هەر سەرپێچییەک لەو ڕێنماییانە، کەسەکە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە، بە پشتبەستن بە مادەی (1)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (20)ی ساڵی 2016، هەروەها بڕگەکانی مادەکانی (2 و 3)ی هەمان یاسا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کەسانەی غەیرە عێراقی کاردەکەن لەو وڵاتە، ئەگەر سەرپێچی ئەو ڕێنماییانە بکەن، ڕێکاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر، لەوانەش قەدەغەکردن و ڕاگواستنیان لە عێراق".
وه زیر داوای له سه ڕجه م داموده زگا و کۆمپانیا و که سایه تییه کان کرد که فه ڕمانبه ڕانیان له ده قی ئه م به یاننامه یه ئاگادار بکه نه وه هەروەها ئاگاداریان بکه نه وه له پێشێلکردنی.