
بەغدا - INA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فهریق وەلید خەلیفە تەمیمی، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیکردەوە کە 3 خاڵی پشکنین لە دەروازەکانی هاتنه ژوورەوەی پایتەخت لە پلانێکی گەشەپێداندا جێگیرکراون وبە نوێترین تەکنەلۆژیا ئامادەكراوە ، بۆ بههێزكردنی ئاستی ئاسایش و ئاسانکاری بۆ هاتنه ژوورهوهی ئۆتۆمۆبیل.
فهریق وهلید خهلیفه تەمیمی به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پلانێکی تۆکمە هەیە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای بەغدا ئامادەکراوە بۆ دانانی بازگەیەكی پێشكەوتو و مۆدێرن لە دەروازەکانی هاتنه ژوورەوەی پایتەخت، کە تیایدا بە نوێترین ئامێری تەکنیکی و کامێرا ئامادە دەکرێن، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ڕەوتی هاتوچۆ، بەو پێیەی چەند هێڵێک لەناو بازگە نوێیەکاندا دروستدەکرێن بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان بە ئاسانی، هەروەها کار بۆ لابردنی بینا کۆنەکانی بازگەکان کە ڕێگرن لە فراوانکردنی ڕێگاوبانەکان بەتایبەت لە دەروازەکانی باشوور و باکوری پایتەخت".
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دووپاتی کردەوە کە "زۆربەی ئەو خاڵە پشکنینانەی کە لە شوێنی خۆیان بوون لە ناوخۆی بەغدا، بەتایبەتی لە سەنتەری شار، لابراون و لە شوێنی خۆیان بە یەکەکانی فریاکەوتن و پۆلیسی ناوخۆیی گۆڕدراون بۆ بههێزكردنی ئاستی سهقامگیر ئاسایش و دڵنیابوون لە ڕەوتی هاتوچۆ بە ئاسانی".
سەبارەت بەو خاڵە پشکنینانەی لە پلانەکەدا هاتووە، تەمیمی ڕوونیکردەوە کە “بازگەی پشکنین لە دەروازەکانی هاتنه ژوورەوە بۆ پایتەخت لەخۆدەگرن، لەوانەش خاڵی پشکنینی 75 لە باشوور، خاڵی پشکنینی شەعب لە دەروازەی پایتەخت لە دیوی دیالە، هەروەها خاڵی پشکنینی عەبایچی لە باکووری پایتەختەوە دەگۆڕدرێن بە خاڵە پشکنینەکانی نوێ کە پشت بە ئامێری مۆدێرن و پێشکەوتوو بە کامێرای چاودێری دەبەستن و ئەو ڕێڕەوانە لەخۆدەگرێت کە جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان ئاسان دەکەن”.