
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،وەزارەتی دارایی،ڕایگەیاند : بۆ نەهێشتنی دووبارەکردنەوەی باج و بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری لە نێوان هەردوو وڵاتدا،ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ سویسرا واژۆ کردووە.
وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوە : ڕۆژی چوارشەممە عێراق و سویسرا، لە هەنگاوێکی گرینگدا بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات،ڕێککەوتننامەیەکی سەرەتاییان بۆ نەهێشتنی دووبارەکردنەوەی باج و خۆدزینەوە لە پێدانی باج لەسەر داهات و سەرمایە واژۆ کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لایەنی عێراقی پێکهاتبوو لە "محەمەد حەمزە مستەفا " بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باج بە وەکالەت، بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسان و پسپۆڕانی دارایی و یاسایی و نوێنەری سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەکی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ڕێککەوتننامەکە ئامانج لێی دابینکردنی ژینگەیەکی باشی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی بارگرانی باجە لەسەر کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی سویسری، کە یارمەتی دەدات لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بە تایبەتی سویسرا کە وڵاتێکی پێشکەوتووە لە بواری کۆکردنەوەی باج و هاوکاری، کە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی سەرمایەی سویسری ،کە بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتی پڕۆسەی گەشەپێدان لە عێراقدا دەدات.