بانكی ناوەندی تەئكید لە زیادبوونی بەرچاوی بەكارهێنانی جزدانی ئەلیكترۆنی و هەژماری بانكی دەكاتەوە

ئابوری
  • 26-02-2025, 21:55
  • +A -A

    بەغداد - INA - وەسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی عێراق، تەئكیدی لە  زیادبوونی بەرچاوی بەكارهێنانی جزدانی ئەلیكترۆنی و هەژماری بانكی كردەوە.
    بەڕێوەبەری بەشی گشتگیری دارایی لە بانكی ناوەندی عێراق حسێن عەبدولئەمیر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA)ی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانكاری دیجیتاڵی عێراق و ئەو كێشانەی بەردەم كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە تاقیكردنەوەكە هێشتا نوێیە، بەڵام قەبارەی كاركردن لەو بوارەدا زۆر گەورەیە.
    عەبدولئەمیر دەڵێت: بانكی ناوەندی كار لەسەر پەرەپێدانی ژێرخانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و بەرزكردنەوەی پەیوەندی نێوان دامەزراوە داراییەكان دەكات، ئەمەش وادەكات شێوازی پارەدانی ئەلیكترۆنی لەنێوان دامەزراوە جیاوازەكاندا بەكاربهێنرێت، جا لەڕێگەی كارتەوە بێت یان جزدانی ئەلیكترۆنی، بەو پێیەی كار لەسەر ئەو لایەنانە دەكرێت بە بەردەوامی بە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی دارایی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بانكەكە هەوڵدەدات هانی خەڵك بدات بۆ بەكارهێنانی شێوازی پارەدانی ئەلیكترۆنی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاسانكارییە گەورەیەی كە پێشكەشی دەكەن، جگە لە ئامانجكردنی ئەو گروپانەی كە هێشتا دوورن لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەرتی دارایی، بەتایبەتی لە ناوچە دوورەدەستەكان، یان گروپەكانی وەك ژنان و گەنجان، كە كاردەكەن بۆ دابینكردنی دەرفەتی دارایی گونجاو بۆ كارگێڕیەكانیان و پەرەپێدانی پڕۆژەكانیان.
    رونیشیكردەوە: بەرزبوونەوەی بەرچاو لە پەرەپێدانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە عێراقدا هەیە، بەو پێیەی نزیكەی 63 هەزار ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە سەرانسەری پارێزگاكانی عێراقدا جێگیركراون، جگە لە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی هەژمارە بانكی و داراییەكان، جا لەلایەن بانكەكانەوە بێت یان دابینكەرانی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیكترۆنی، هەروەها زیادبوونی بەكارهێنانی جزدانی ئەلیكترۆنی بە هەموو جۆرەكانیەوە، هەمیشەیی و كاتی.
    راشیگەیاند: ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بانكی ناوەندی عێراق دێت بۆ بەرزكردنەوەی گشتگیری دارایی و پاڵپشتیكردنی گواستنەوە بەرەو ئابوورییەكی دیجیتاڵی، كە بەشدارە لە ئاسانكاری مامەڵە داراییەكان و زیادكردنی دەرفەتەكان بۆ گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتدا.