
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، رایگەیاند: لەگەڵ هەرێمی كوردستان گەیشتوون بە رێككەوتن بۆ دڵنیابوون لە كارپێكردنی هێڵی بۆری بەندەری جەیهانی توركی.
عەبدولغەنی لە لێدوانێكیدا بۆ عێراقییە نیوز- كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی بە دواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: زنجیرەیەك كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، كە لێكتێگەیشتنی گرنگی لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: گەیشتوینەتە رێككەوتنێك كە گەرەنتی كاری هاوبەش دەكات بۆ كارپێكردنی هێڵی بۆری بەندەری جەیهانی توركی.