وەزیری نەوت قەبارەی بەرهەمهێنانی كێڵگەكانی كەركوك ئاشكرادەكات بەپێی گرێبەستی نۆژەنكردنەوەی لەگەڵ كۆمپانیای BP بەریتانی

ئابوری
  • 26-02-2025, 18:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، قەبارەی بەرهەمهێنانی كێڵگەكانی كەركوك بەپێی مەرجی گرێبەستەكانی لەگەڵ كۆمپانیای BP بەریتانی ئاشكراكرد.
    وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، تەئكیدیكردەوە: ئەو ڕێككەوتنەی دوێنێ لەگەڵ كۆمپانیای BP بەریتانی واژۆ كراوە ڕێككەوتنێك بووە لەسەر ئەو مەرجە گرێبەستانەی كە دەخرێنە نێو گرێبەستەكەوە كە پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا واژۆ بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئیمزاكردنی گرێبەستەكە دەبێتە دەستكەوتێك بۆ حكومەتی عێراق و پرۆسەی پەرەپێدانی چوار كێڵگەكەی كۆمپانیای نەوتی باكوور و سوودێكی زۆری دەبێت، ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانەوە بۆ 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، هەروەها پاراستنی بەرهەمهێنان لەو ئاستانەدا لە ماوەی گرێبەستەكەدا، ئەمە جگە لە دڵنیابوون لە وەبەرهێنان و نۆژەنكردنەوەی دامەزراوە گازییەكان بۆ بەرهەمهێنانی غاز كە لە 400 مەتر سێجا كەمتر نەبێت.
    جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەو كێڵگانەی كە كۆمپانیای نەوتی باكوور بەپێی ڕێكەوتن لەگەڵ BP پەرەی پێدەدەن بریتین لە: كێڵگەی بای حەسەن، كێڵگەی كەركوك، كێڵگەی جەمبور، و كێڵگەی خەباز.