
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی، جەختیكردەوە: لە گرنگی نوێكردنەوەی سیستەمی دارایی بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گۆڕانكارییە ئابوورییە جیهانییەكان.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە هەنگاوێكدا كە ڕەنگدانەوەی قووڵی هاوكارییە ئابوورییەكانی ناوچەكەیە، وەزیری دارایی تەیف سامی، بەشداریی لە كۆبوونەوەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كرد لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، كە لە چوارچێوەی ڕاوێژكاریی خولیی لەگەڵ سندوقەكەدا دێت.
لە میانی دیدارەكاندا وەزیری دارایی ئاماژەی كرد: بە چەندین تەوەری ستراتیژی بنچینەیی ، لەوانە جێبەجێكردنی بودجەی 2024، كە تیایدا پێداچوونەوە بە پلانەكانی جێبەجێكردنیدا كرا بە گرنگیدان بە كۆنتڕۆڵكردنی خەرجییەكان و بەرزكردنەوەی كارایی دابەشكردنی سەرچاوە داراییەكان بەگوێرەی ئامانجە ئابوورییەكانی دەوڵەت.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، كە رێگاكانی باشتركردنی دارایی گشتی گفتوگۆیان لەسەر كرا لە ڕێگەی بەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان، ئاراستەكردنی خەرجییە كۆمەڵایەتییەكان بەرەو كەرتە گرنگەكان، ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتیكردنی سندوقە نا نەوتییەكان بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكاندا گفتووگۆ كرا لەبارەی پێشكەوتنەكانی بواری چاكسازی بانكی، و تیشك خرایە سەر گرنگی نوێكردنەوەی سیستەمی دارایی بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گۆڕانكارییە ئابوورییە جیهانییەكان، ئەمە جگە لەوەی تاوتوێی چاوەڕوانییەكانی دۆخی ئابووری لە ماوەی ساڵی 2025دا كرا، هاوكات پێداچوونەوەكرا بە ستراتیژییە ئەگەرییەكان بۆ زیادكردنی داهاتە نا نەوتییەكان، لەوانەش پرسەكانی دەستنیشانكردنی باج و پەسەندكردنی سیستەمێكی ژمێریاری یەكگرتوو.