
بەغداد - INA - وەسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق عەلی عەلاق، وردەكارییەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
عەلاق لە وتارێكدا لە میانەی نۆیەمین پێشانگە و كۆنفرانسی ساڵانەی دارایی و خزمەتگوزارییە بانكییەكان لە عێراق، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: نەخشەڕێگایەكی تەواو هەیە بۆ بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان لە ڕێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنی وەك ئامرازێكی سەرەكی بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی، بەو پێیەی ژمارەی ئامێرەكان گەیشتووەتە 63 هەزار ئامێر لە پارێزگاكانی عێراق.
وتیشی: ژمارەی ئامێرە ئەلكترۆنیەكان گەیشتوەتە زیاتر لە 4000 هەزار ئامێر و ژمارەی كارتی بانكیش نزیكەی 17 ملیۆن كارتە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بانكی ناوەندی پشتگیری لە مۆڵەتدان و بەڕێوەبردنی جزدانی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی مۆبایلەوە كرد كە ڕێگە بە شەحنكردنەوە و گواستنەوە و پێدانی ژمێرە دەدات، ئەمەش ڕێژەی بەشداریكردنی دارایی بۆ زیاتر لە 40% بەرزكردەوە بە بەراورد بە 20% سێ ساڵ لەمەوبەر.
رونیشیكردەوە: ژمارەی جزدانی هەمیشەیی گەیشتە یەك ملیۆن و 200 هەزار جزدان، ئێمەش یەكگرتنی نێودەوڵەتیمان بەدەستهێنا بە بەستنەوەی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی عێراق بە تۆڕەكانی پارەدانی جیهانییەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات بە گۆڕینی وەرگرتنی كارتی بیانی لە ناوخۆ و فراوانكردنی وەرگرتنی كارتی عێراقی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
ئاشكراشیكرد: ئەو دەستكەوتانەی لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاری و پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بانكی ناوەندیدا بەدەست هاتوون، نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لە سیستەمی داراییدا دەكەن.